رووداو- كۆبانێ
شارۆچكەی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان بووەتە كێڵگەیەكی گەورە و بەهەڕمێنی چاندن و فرۆشتنی حەشیش. بەكر حەمادی، تەمەن 31 ساڵ و خەڵكی كۆبانێ، دەڵێ “زۆربەی كادیرانی پارتە كوردییەكان لە كۆبانێ حەشیش دەچێنن”. هەرچەندە ئێستا هەڵمەتێك بۆ هەڵكێشانی ئەو حەشیشانە دەستیپێكردووە، بەڵام وەك ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی پێدەكات “تاوەكو كادیرانی پارتەكان حەشیشی خۆیان نەفرۆشت ، لیژنەی هەڵكێشانی حەشیش دەستی بە هەڵمەتەكەی نەكرد”. بەكر دەڵێ “هەندێك لەو كادیرانە دوو جار بەرهەمی حەشیشەكەیان فرۆشتووە”. بەڵام غەریب حەسۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان رەتیدەكاتەوە چاوپۆشی لە لایەنگرانی پارتەكان كرابێ.

http://rudaw.net/kurdish/index.php?news=18259
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 22 / 8 / 1391برچسب:,
ساعت توسط دابراو
|
|